API بۆ وێبداڕێژان

زانیاری تەکنیکیی و چۆنیەتی بەکارهێنانی API بۆ پیشاندانی کەش و هەوای شارەکانی کوردستان لە نێو پرۆژە و ماڵپەڕ 

هەموو ئەو زانیارییانەی کە لە hewa.co هەیە سەرچاوەیان کراوەیە و بەکارهێنانیان خۆڕاییە.

لە hewa.co داتاکانی تایبەت بە کەش و هەوا بە شێوازی xml ڕێکخراون کە وەک API دەتوانرێت بەکار ببرێت بۆ پیشاندانی کەش و هەوای شارەکانی کوردستان لە نێو ماڵپەڕ و پرۆژەکەت و گوونجاندنی تەواوی لەگەڵ شێوازی ماڵپەڕ و پرۆژەکەت.

بۆ سوود وەرگرتن لە داتاکان پێویستتان بە کلیلی بەکارهێنان دەبێت API Key کە لە فۆرمی خوارەوە دەتوانن داوای بکەن.

 چۆنیەتی داواکردن و پیشاندانی داتای کەش و هەوای ڕۆژ

لە پێشدا پێویستت بە ژمارەی هەر شارێک دەبێت، ژمارەی شارەکان لای ئێمە لە سفرەوە دەست پێدەکات و هەموو شارەکان لە خشەی خوارەوە نووسراون.

ناوی شار ژمارەی شار
هەولێر 0
سلێمانی 1
ئامەد 2
کرماشان 3
سنە 4
بۆکان 5
سەقز 6
ماردین 7
کەرکووک 8
زاخۆ 9
بینگۆل 10
وان 11
مەهاباد 12
ورمێ 13
باتمان 14
ئاگری 15
هەڵەبجە 16
پیرسووس 17
حەسیچە 18
قامیشلۆ 19
عەفرین 20
ڕەواندز 21
چەمچەماڵ 22
بانە 23
پێنجوێن 24
کۆیە 25
کفری 26
پاوە 27
خورماتوو 28
نەغەدە 29
پیرانشار 30
دهۆک 31

نرخی شار بە GET دەنێردرێت بۆ بەستەری API وەک نموونەی خوارەوە،

http://www.hewa.co/api_v1/?shar_id=1

لە هەمان کاتدا پێویست دەکات API Key تایبەت بە خۆتان کە بە ئیمەیل بۆتان هاتووە و بریتییە لە ٣٢ پیت و ژمارەی تێکەڵ، بنووسن. لە کۆتاییدا بەستەری داواکارییەکە بە تەواوی دەبێتە،

http://www.hewa.co/api_v1/?shar_id=1&key=KS7ZXF9eayGp2YWkxyQUNSntPfW5Nef2

وەڵامی هەر داواکارییەکی درووست بە فۆرماتی xml دەگەڕێتەوە، وەڵامی نموونەی سەرەوە دەبێتە،

<kuh>
<shar>
<naw>سلێمانی</naw>
<id>1</id>
</shar>
<rekewt value="2015-06-23">
<hewa esta="36" min="36" max="36"/>
<icon value="khoretaw"/>
</rekewt>
</kuh>

بۆ وەرگرتنی وەڵام بە فۆرماتی JSON، لە کۆتایی داواکارییەکەدا cor=json زۆر بکەن

http://www.hewa.co/api_v1/?shar_id=1&key=KS7ZXF9eayGp2YWkxyQUNSntPfW5Nef2&cor=json

لە ئەنجامی داواکاریی درووست دا وەڵام بە شێوازی خوارەوە دەگەڕێتەوە

نموونەی کۆدی JSON

هەروەها دەتوانرێت داوای کەش و هەوای ئێستای هەموو شارەکان بکرێت بە یەک داواکاریی، بۆ ئەو کارەش بەستەرەکەی دەبێتە

http://www.hewa.co/api_v1/all?key=KS7ZXF9eayGp2YWkxyQUNSntPfW5Nef2

تێبینی: بەستەری ئایکۆنەکانی هەوا لە کۆتاییدا دەبنە، http://www.hewa.co/images/icons/khoretaw.png. واتە،

http://www.hewa.co/images/icons/[نرخی ئایکۆن].png

چەند خاڵێک

  • داتاکانی hewa.co هەموو کاتژمێرێک یەکجار نوێ دەبنەوە.
  • هەر دۆمەینێک دەتوانێت لە ڕۆژێکدا ٣٠٠٠ داواکاریی بنێرێت بۆ hewa.co.
  • ژمارەی داواکارییەکان هەموو نیوەشەوێک بە کاتی هەولێر سفر دەبنەوە و ژماردنی داواکارییەکان دەست پێدەکاتەوە.
  • ئەگەر لە ٣٠٠٠ داواکاریی زۆرترتان پێویست بوو، تکایە وەڵامەکان لای خۆتان کاش بکەن و تەنیا کاتژمێرێک جارێک داوای داتای نوێ لە hewa.co بکەن.
  • ئەگەر لە بەر هەر هۆکارێک نەتوانرا داتاکان کاش بکرێن و پێویستتان بە سنووری داواکاریی زۆرتر هەبوو، دەتوانین دابینی بکەین بەرانبەر بە خەرجێکی کەم بۆ دابینکردنی Bandwidth، یان ڕێککەوتنی دیکە لە نێوانمان. (تکایە پەیوەندیمان لەگەڵ بگرن).
  • هەر دۆمەینێک دەتوانرێت یەکجار ناونووس بکرێت و یەک API Key وەردەگرێت.

فۆرمی داواکردنی کلیلی بەکارهێنان API Key